دێلۆران/دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی دیکە لە لایەن هێزەکانی حکومەتی ئیران

هانا: ڕۆژی دووشەممە”۱۲ی دیسەمبری۲۰۲۲”هاووڵاتییەک بە ناوی “مەحمود بەیگ پوور”۳۷ساڵە کوڕی چراغ عەلی و خەڵکی دێلۆران، لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

پێویستە ئاماژەی پێی بکرێت,سێ ئەندامی دیکەی ئەم بنەماڵەیە بە ناوەکانی "عەلیرەزا و فاتمە و گۆڵناز بەیگ پوور" کە خوشک و برای مەحمود بەیگ پوورن دەستبەسەر کراون، دوای مانگێک دوو خوشکەکەی بە دانانی بارمتە ئازاد کران، تا ئێستاش عەلی رەزای برای لە زینداندایە و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی نییە.
 

RELATED ARTICLES

Most Popular