بە پێی ئەو هەواڵانەی لە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەشتوە: ڕۆژی شەممە”١٠ی دیسەمبری ٢٠٢٢”باوکی زانیار ئەسەدی بە ناوی “ڕەزا” لە لایەن دادگای ئینقلابی کامیارانەوە بانگهێشت کراوە بۆ بینینی فیلمی دانپێدانانی زۆرەملێی کورە ١٦ ساڵەکەی.
لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا، ڕۆژی یەکشەممە”١١ی دیسەمبری٢٠٢٢”زانیار ئەسەدی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە ناوەندی چاکسازیی سنەوە بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە، هێزە سەرکوتگەرەکان بە کەڵک وەرگرتن لە ئەشکەنجە، ناچاریان کردم دانپێدانان بکەم.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ڕۆژی چوارشەممە ٧ی دیسەمبری٢٠٢٢" لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەرکراوە.
