هانا؛ ڕۆژی هەینی”٩ی دیسەمبری ٢٠٢٢” هاووڵاتییەک بە ناوی “شەهریار عادڵی ” ٢٧ ساڵە کوڕی عەبدولڕەحیم و خەڵکی سەردەشت، بە هۆی ئەشکەنجەی هێزە سەرکوتگەرەکانی حکوومەتەوە گیانی لەدەست دا.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ دوای ئازادکرانی، بەهۆی ئەشکەنجەی توندی هێزەکانی حکومەتەوە بۆ چارەسەری پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەردەشت و دوای چەند ڕۆژێک بەهۆی سەختی برینەکانی و خوێنبەربوون لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
پێویستە ئاماژەی پێی بکریت; کە هێزە سەرکوتکەرەکان بەرەبەیانی ڕۆژی”سێشەممە ۲۲ی نڤامبری٢٠٢٢”لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەرو دواتر ڕۆژی شەممە”٤ی دیسەمبری ٢٠٢٢” بەدانانی بارمتە ئازادکرا.
پێویستە بگوترێ کە دامودەزگا ئەمنییەکان فشاریان خستۆتە سەر بنەماڵەی ئەم هاوڵاتییە بۆ ئەوەی گیانلەدەستدانی کوڕەکەیان وەک وەستانی دڵ ڕابگەیەنن.
