هانا: ڕۆژی سێشەممە” ۵ی دسەمبری۲۰۲۲” میرمنداڵێکی ۱۶ ساڵە بە ناوی” زانیار ئەسەدی” خەڵکی کامێران لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەم شارە ڕفێندرا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هێزەکانی حکومەت لە هەمان کاتدا کە زانیار ڕفێندرا، هێرشیان کردە سەر ماڵ و شوێنی کارەکەی باوکی هەرەشەیان لێکرا.
