تاران؛ کووشتنی حکومەتی میرمنداڵێک۱۶ساڵە

بە پێی هواڵی سەرچاوەیەکی ئاگاداربۆهاوکارانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا؛ ڕۆژی سێشەممە”۲۲نڤامبڕی۲۰۲۲”میرمندالێکی ۱۶ساڵەبە ناوی “محەمەد حسەین کەمەندلو” لە شاری موشیریەی تاران بەهۆی لێدانی فیشەکێک لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە گیانی لەدەستدا.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە زیادی کرد: هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڕەشەیان لە بنەماڵەی ئەم هاوولاتییەکردوە بۆ بێدەنگی و تەرمی ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە”٢٧ی نڤامبڕی٢٠٢٢” بە ڕێوشوێنی توندی ئەمنیی بە خاک سپێردرا.

هەروەها پزیشکی دادوەری هۆکاری گیانلە دەستدانی ئەم میرمنداڵەی بڵاوکردەوە وەک ئەوەی لەکاتی هەڵاتندا سەری لە جەدوەل دراوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular