سنە؛ ڕفاندنی خوێندکارێک لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە

هانا: ڕۆژی سێشەممە”۲۹ی نڤامبڕی۲۰۲۲” هاووڵاتییەک بە ناوی”شایان پاداش” و خوێندکاری پزیشکی ددانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستانی سنە، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە لە ناو زانکۆ ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە زانیاری لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

RELATED ARTICLES

Most Popular