دەستبەسەرکران و نەزانینی چارەنووسی هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە هاوکارانی هانا: لە درێژەی دەستبەسەرکرانه بەربڵاوەکان لە کوردستان، دوو هەفتە لەمەوبەر هاووڵاتییەک بە ناوی”میلاد قەوامی” لە گەڕەکی گریاشانی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

پێویستە بگوترێت زیاتر لە دوو هەفتە بەسەر دەستگیرکرانی ئەم هاوڵاتیە تێدەپەڕێت، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبهردەستدانییە.

RELATED ARTICLES

Most Popular