بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەشتوە؛ سێشەممەی ڕابردوو”٢٩ی نڤامبڕی٢٠٢٢”هاووڵاتییەکی بریندار و دەستبەسەرکراو بە ناوی”سەردار قادری” ٣٦ ساڵە کوڕی سولەیمان، خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵ و خەڵکی مەهاباد، لە ژێر ئەشکەنجەی بکڕێگیراوانی حکوومەت لە شاری ورمێ گیانی لەدەستدا.
پێویستە بگوترێ کە ناوبراو ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە”٢٠ی نڤامبڕی٢٠٢٢”بە دوو گوللەی جەنگی بریندار بووە و ڕۆژی دووشەممە”٢١ی نۆڤەمبەر” لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆیەکێک لە بنکە ئەمنییەکانی شاری ورمێ گوازراوەتەوە.
ئەم سەرچاوە,زیادی کرد کە هێزەکانی حکومەت داوای ٢٠٠ ملیون تەمەنیان کردووە بۆ ڕادەست کردنەوەی تەرمەکەی بە بنەمالەکەی.
