هانا؛ ڕۆژی یەکشەممە”٢٠ی نڤامبڕی٢٠٢٢” میرمنداڵێک بە ناوی “مونیب فەتحی” خەڵکی جوانڕۆ، لە کاتی کووشتنی هاووڵاتییەک بە ناوی “عیرفان کاکەیی” بە هۆی تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانەوە ئامادە بوو،لە دوای ئەم ڕووداوە تووشی شۆک و تەشەنوجێکی توند بوو.
دوای گواستنەوەی ئەم منداڵە بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی کرماشان، بەردەوام بە هۆش خۆی دەگەڕایەوە و بە بیرهێنانەوەی ئەو ساتەوەختە دیسانەوە دەگریا و بێهۆش دەبووەوە.
بەهۆی خراپتربوونی بارودۆخی ناوبراو، ڕۆژی شەممە"٢٦ی نڤامبڕی٢٠٢٢"بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری تاران گواسترایەوە.
