بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی ١٨ی نڤەمبڕی ٢٠٢٢” هاووڵاتییەک بە ناوی “کامیل فەتاحی”، کوڕی ڕەسوڵ، مامۆستای خانەنشینکراو و خەڵکی سەقز، دوایی بانگهێشت کرانی لە لایان ئیتلاعاتی سپای ئیران دەستبەسەرکرا.
ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد: کامیل فەتاحی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٩ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سەقز گوازراوەتەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ئەم هاولاتییە لەبەردەستدانییە.
