بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا؛ ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٦ی نڤەمبڕی ٢٠٢٢، هاووڵاتییەک بە ناوی “محەمەد جەواد فەریادیان” کوڕی شاسوار و خەڵکی “سارابڵە” لە شاری ئیلام لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە ڕفێندرا.
به پێی زانیاریەکانی ئەم سەڕچاوه ، لە پەیوەند لەگەڵ نارەزایەتیە جەماوەریەکانی ئەمشارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان لە ناوچەی رانەوە بڕیندارو پاشان ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگوێزا.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتییە و باری تەندرووستی ناوبراو بۆ ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هانا ناروونە.
