سنە؛ دەستگیرکردن و ئاگادارنەکردنەوە لە چارەنووسی چالاکێکی کرێکاری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی چوارشەممە “١٧ی نڤەمبڕی٢٠٢٢” چالاکێکی کرێکاری بە ناوی “ئەمیر (جەمیل) شەهابی” تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ ناوبراو بە هۆکاری نادیار لە شەقامی ژاندارمری لە بەردەم پارێزگای سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular