بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی دووشەممە”۱۴ی نڤەمبڕی۲۰۲۲” دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی “شاهین محەمەدی”، تەمەن ۱۷ ساڵ کوڕی حەسەن و “شاهین عەبدولی” تەمەن ۲۱ ساڵ کوڕی کەریم خەڵکی ڕەبەت، لەلایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سەردەشتەوە دەستبەسەر و شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
تا بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە زانیاری لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتیانە لەبەردەستدا نییە.
