هانا: ڕۆژی چوارشەممە”۱۶ی نڤەمبڕی۲۰۲۲”زیاتر لە ۱۳ خوێندکاری زانکۆی ڕازی کرماشان، بە ناوەکانی “عەلی سەعدی، خوێندکاری ئەندازیاری کۆمپیوتەر،عەلی ڕوزی، خوێندکاری پترۆکیمیایی، ڕەزا ڕوحی، خوێندکاری ئەندازیاری نەوت، مەسعوود کەرمی خوێندکاری عومران ، مۆعین مەنوچێهری خوێندکاری ئەندازیاری کۆمپیوتەر ،کامیاب ڕەحمانی خوێندکاری پەروەردەی وەرزش، ئەمیر دارابی خوێندکاری ئەدەبیات، حەمید بەرئەنداز خوێندکاری ئەندازیاری میکانیک، سەدرا زەهرابی خوێندکاری متاڵۆژی، مەجید لوونی خوێندکاری ئەندازیاری میکانیکی ، محەممەد ئیبراهیم بانووی خوێندکاری مێژووی ئیسلامی، عەلی هیمەتزادەخوێندکاری ئەندازیاری میکانیک، و ئەمیر نەسیری خوێندکاری ئەندازیاری کۆمپیوتەر، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە ڕفێندران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم خوێندکارانە لەبەردەستدا نییە.
