بە پێی ئەو هەواڵانەی لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوەبۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ناردراوە: ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە”١٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢”گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی “سیامەک شوکروڵاهی”، کوڕی سلێمان و خەڵکی سەقز ، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە لە گەڕەکی بەهارستانی ئەم شارە ڕفێندرا و گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تا بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە زانیاری لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.
