پیرانشار؛ گواستنەوەی هاووڵاتییەک بۆ زیندانی بەندیخانەی نەغەدە

هانا: ڕۆژی دووشەممە”١٤ی نڤامبڕی٢٠٢٢” هاووڵاتییەک بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی بۆ زیندانی نەقدە گوازرایەوە.
هاوکارانی هانا: ناوی ئەم هاووڵاتییەیان “فەریاد شیلان” خەڵکی پیرانشارڕاگەیاند.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٩ی مانگی بەهمەن ١٤٠٠” بە بێ بەڵگەی یاسای دادگا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و لە لایەن دادگای ئینقلابی پیرانشارەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی کوردستان, بە ٦ مانگ زیندان مەحکووم کرا.

هەروەها ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە “٢٥ی ئیسفەندی ١٤٠٠” بە دانانی بارمتە تا کۆتایی دادگایەکانی بە شێوەیەکی کاتی لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە"فریاد شیلان "لە ماوەی دەستبەسەرکردنیدا لە هەر مافێکی سەرەتایی مرۆڤ بێبەش بووە.

RELATED ARTICLES

Most Popular