ئیزە; گیانلەدەستدانی سێ هاووڵاتی بەهۆی تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکانەوە

هانا؛ ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە”١٦ی نڤامبڕی٢٠٢٢” دوو منداڵ بە ناوەکانی “ئارتین ڕەحمانی” تەمەن ١٧ ساڵ و “کیان پیرفەلک” تەمەن ١٠ ساڵ و دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی “ئەشرەف نیکپوور” تەمەن ٤٥ ساڵ و “ڕەزا شەریعەتی” تەمەن ٢١ ساڵ لە شاری ئیزە، لە کاتی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان بە فیشەکی جەنگی گیانیان لەدەستدا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ١٥ هاووڵاتی بە سەختی بریندار بوون و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئەهواز.

RELATED ARTICLES

Most Popular