پیرانشار؛ گواستنەوەی هاووڵاتییەک بۆ زیندان بۆ جێبەجێکردنی سزاکە ی

هانا: ڕۆژی شەممە”۲١ی ئابانی ۱٤۰۱ی هەتاوی_
۱٢ی نۆڤامبری ۲۰۲۲ی زایینی” هاووڵاتییەک بە ناوی “ئەیوب حەدیسی” خەڵکی پیرانشار و ئەندامی کۆمەڵەی لایەنگرانی ژینگەی ئەم شارە، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی بۆ زیندانی نەقدە گوازرایەوە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ لە چەند مانگی ڕابردوودا لەلایەن دادگای ئینقلابی پیرانشار بە دادوەری بابایی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی کوردستانی حکوومەتی ئێران، بە ٦ مانگ زیندانی مەحکووم کرا.

RELATED ARTICLES

Most Popular