بۆکان: دەستبەسەرکرانو نەزانینی چارەنووسی شارۆمەندێک

هانا: ڕۆژی چوارشەممە”٤ی ئابانی١٤٠١”شارۆمەندێک بە ناوی”بێهرووز یەزدان پەنا” تەمەن ٥٤ ساڵ خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ ناۆبراو بە تۆمەتی بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی چلەی #ژینا_ئەمینی لە سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و پاش سێ ڕۆژ بۆ ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێستراوە و پاشان بۆ زیندانی تاران ڕاگوێزراوە و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.

RELATED ARTICLES

Most Popular