ورمێ؛ گیانلەدەستدانی کچێکی گەنج لە لایان هێزە ئەمنییەکانەوە

هانا؛ ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٣١ی ئوکتۆبری ٢٠٢٢، کچێکی تەمەن ٢٣ ساڵ بە ناوی “نەسیم سەدقی” خەڵکی شاهیندێژ(سایەنقەڵا)، خوێندکار و دانیشتووی شاری ورمێ، لە کاتی ناڕەزایەتیەکانی سەرتاسەریی ورمێ بە هۆی تەقەی هێزەکانی حکوومەتەوە گیانی لەدەست دا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ئەنجامی بەرکەوتنی گولەی جەنگی لە سەریدا گیانی لەدەست داوە.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بەهاوکارانی هانا گەیشتووە؛ هێزە ئەمنییەکان بنەماڵەی ناوبراویان خستوەتە ژێر فشارێکی توند کە دەبێ خۆیان لە هەر  و جۆرە شکات و دانی هەواڵ و قسە لەگەڵ میدیاکان بەدوور گرن.  تەرمی ئەم خوێندکارە بە ئامادەبوونی هێزە ئەمنییەکان و دوور لە چاوی خەڵک ئەسپەردە کراوە 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular