هانا: لە درێژەی دەستبەسەرکردنەکاندا”ڕۆژی چوارشەممە ٢ی نوامبری٢٠٢٢” هاووڵاتییەک بە ناوی “ئیحسان مەلەکی” خەڵکی دێهلرانی ئیلام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
هەروەها لە پێوەندی لەگەڵ ئەم ڕاپۆرتەدا؛ ڕۆژی سێشەممە۱ی نوامبری۲۰۲۲، هاووڵاتییەکی ژن بە ناوی"مریەم چامە" خێزاندار و دایکی دوو مندال خەڵکی دێهلران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
تا ئێستا زانیاری لەسەر چارەنووس و شوێنی ئەو هاووڵاتییانە بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا نادیارە.