بە پێی ڕاپۆرتێ کە بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا هاتووە؛ خەبات ئەسەدی دانیشتووی سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕۆژی شەممە “١٥ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٢” لە گەڕەکی حاجی ئاوای ئەو شارە ، دەستبەسەر کراوە و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەکانی ئەمنی ناسراو بە شەهرامفەر گوازراوەتەوە.
ئەم سەر چاوە ئاگادارە ڕایگەیاندوە خەبات ئەسەدی نەخۆشی شەکرەی هەیە و قاچی راستی بە هۆی ئەم نەخۆشیەوە بڕاوەتەوە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، کۆماری ئیسلامی بە بەرپرسی تەندروستی و گیانی ئەم شارۆمەندە دەزانێ وداواکاری پێڕاگەیشتنی دەستبەجێ بۆ چارەسەری دەرمانی و ئازاد کردنی ناوبراوە.