بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا؛ دەرهێنەر وئامادەکاری کورد “پەیام حسەینی” تەمەن ٣٢ سال خەڵکی سنە، ڕۆژی پێنجشەممە “٢٠ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٢” لە کاتی گەڕانەوە لە هامبورگی ئاڵمان بۆ تاران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە فرۆکەخانەی تاران دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
تا کاتی ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لە چارەنووسی ناوبراو لە بەر دەستا نیە.