بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا: ڕۆژی پێنجشەممە “۱۳ی ئۆکتۆبری۲۰۲۲” دو خوشکی مێرمنداڵ بە ناوی ” ڕۆیا تەمەن ۱٨ساڵ و ڕۆژین دەوڵەتی تەمەن۱٥ ساڵ” خەڵکی بانە، بە دانانی بارمتەی ۲۰۰ ملوێن تمەنی دوای دو ڕۆژ دەستبەسەر بوون لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی بانە ئازاد کران.
جێی ئاماژەیە ئەم دو خوشکە ڕۆژی سێشەممە "۱۱ی ئۆکتۆبری۲۰۲۲" بە بێ بڕیاری قەزایی لە ماڵی باوکیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.