دەستبەسەر کردنی دو شارۆمەند لە لایەن ھێزە ئەمنیتیەکان

بە پێی ھەواڵی رێکخراوی ھانا ،رۆژی سێشەمە ٤ی ئوکتوبری ٢٠٢٢ شارۆمەندێک بە ناوی حەسین سەنەندجی خەڵکی کرماشان ،لە لایەن ھێزە ئەمنیتیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گۆازراوەتەوە .

جێگەی ئاماژەیە :تا کاتی دەرکردنی ئەم ھەواڵە ھیچ زانیاریەک لە چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نیە.

ھەروەھا لە ڕاپۆرتێکی دیکەدا شارۆمەندێک بە ناسناوی کیان ئەحمەدی تەمەن ١٩ ساڵ ،خەڵکی پاوە کە حەفتەی ڕابردوو لە لایەن ھێزە ئەمنیتیەکان دەستبەسەر کرابوو ،بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی شاری کرماشان گۆازراوەتەوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular