سەلاسی باوەجانی: گیانلەدەستدانی شارۆمەندێک بە تەقەی هێزەکانی حکومەت 

هانا: رۆژی شەممە ٩ی ڕەزبەری ١٤٠١ شارۆمەندێکی کورد بە ناوی محەممەد فەرج ڕەحیمی تەمەن ٦٠ ساڵ و خەڵکی گوندی “رجبی” لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی لە ئاکامی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە سەر سنووری ئەو شارە گیانی لەدەستداوە. 

شایانی باسە هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران بێ دەنگدان و ئاگادار کردنەوەی پێشوەخت تەقەیان لە ماشێنی شارۆمەندێک کردووە و محەممەد فەرەج رەحیمی لەو ماشێنەدا بووە و پێکراوە و لە ئاکامدا گیانی لەدەستداوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular