زاهیدان: ژمارەی گیانبەختکردووان گەیشتە ٦٢ کەس و چواریان ئەندامی بنەماڵەیەکن 

هانا: بەپێی ئەو هەواڵانەی لە راگەیەنەرەکانی بڵاوبوونەوە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی خۆپیشاندانی سەراسەری لە ئێران و هەروەها بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەسدرێژی بەرپرسێکی باڵای پۆلیس بۆ سەر کچێکی ١٥ ساڵان، خەڵکی شارەکانی بلووچستان بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی دەستیان دابووە خۆپیشاندان. 

رۆژی هەینی ٨ی رەزبەری ١٤٠١ ژمارەیەک خەڵکی مەدەنی خۆپیشاندەر لە زاهیدان کەتبوونە بەر هێرشی هێزە چەکدارەکانی حکومەت پاشان هێرشیان کردبووە سەر خەڵکی نوێژکەر لە مزگەوتێکی زاهیدان و لە ئاکامدا ژمارەی کوژراوەکان گەیشتووەتە ٦٢ کەس و زیاتر لە ١٧٠ کەسیش بریندار بوون. 

بەپێی راپۆرتەکانی لە ئاکامی ئەم هێرشەی هێزەکانی حکومەتەدا بۆ سەر خەڵک چوار کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەک بە ناوەکانی، مورتەزا حەسەن زەئی، ئاڕمان حەسەن زەئی، مەحموود حەسەن زەئی و زولفەقارجان حەسەن زەئی گیانیان لەدەستداوە. 

شایانی باسە لە ناو کوژراوەکاندا چەند منداڵی تیدا بووە بۆ وێنە سدیس کەشانی ١٤ ساڵ و ئیقباڵ شانەوازی ١٦ ساڵ و هەروەها چەندین منداڵی دیکەش بریندار بوون. جگە لەوە لە ناو کوژراو بریندارەکاندا ژنانیش کەم نین و هێشتا ناوی هەموو کوژراو و بریندارەکان بە تەواوی بڵاو نەبۆتەوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular