تاران: گرتن و گواستنەوەی شارۆمەندێکی کورد بۆ گرتووخانەی ورمێ 

هانا: لە رۆژانی رابردوودا شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “حەسەن عەلینژاد” خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە لە تاران دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی ورمێ گوازراوەتەوە. 

بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، هێزەکانی ئیتلاعات بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەڕۆیانە ئەم شارۆمەندە کوردەیان گرتووە. 
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە زانیاری لە سەر هۆکاری گرتنی حەسەن عەلینژاد لەبەردەستدا نییە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular