هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ئەمڕۆ هەینی ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠١ – (١٥ی ژولای ٢٠٢٢)، هێزە چەکدارەکانی ئیتلاعاتی سپا، تازەلاوێکی ١٦ ساڵانیان لە شنۆ بۆ جاری دوویەم دەستبەسەر کردووەتەوە.
ناوی ئەم تازەلاوە زانیار حەسەنزادە خەڵکی ئاوایی "باب خاڵاوێ" لە ناوچەی شنۆ راگەیەندراوە.
لەم راپۆرتەدا هاتووە، "زانیار حەسەنزادە کاتژمێر پێنجی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی دوای داوا کرانی لەلایەن هیزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە لە شەقامی ساحیلی شنۆ دەستبەسەر کراوە".
شەوی چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕ زانیار حەسەنزادەی تازەلاو بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر و پاش شەووڕۆژێک لێپرسینەوە و دەستبەسەر کران، رۆژی پێنجشەممە ٢٣ی پووشپەڕ – ١٤ی ژولای، بە نووسێنی بەڵێننامە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی شنۆ ئازاد کرابوو. هەر وەک لە سەرەوە باس کراوە ئەمڕۆ دیسان لەلایەن ئیتلاعاتی سپاوە گرتوویانەتەوە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە زانیاری زیاتر لە سەر هۆکاری گرتنی زانیار حەسەنزادە لەبەردەستدا نییە.