هانا: ئەمڕۆ هەینی ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠١ – (١٥ی ژولای ٢٠٢٢)، کۆڵبەرێکی لاوی ١٨ ساڵان لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران بریندار بووە.
ناوی ئەم شارۆمەندە کوردە "هێمن مروەتی" تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی جوانڕۆ راگەیەندراوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو ئێستا لە نەخۆشخانەی قودس لە پاوە لە ژێر چاوەدێری پزیشکی دایە.
