ئازاد کردنی سێ چالاکی پیشەیی خەڵکی سنە

هانا؛ ڕۆژی پێنجشەممە ۲ی پوشپەڕ۱٤۰۱ (۲۳ی ژوئەنی۲۰۲۲) “غیاس نیعمەتی” و”بێهزاد قەوامی” کە ڕێکەوتی ۲٥ی جۆزەردان لە ڕەوتی گردبونەوە ناڕەزایەتیەکانی مامۆستایانی سەرتاسەری ئێران لە سنە گیرابون، هەروەها “ڕەزا تەهماسبی” کە ڕێکەوتی ۳۰ جۆزەردان گیرابو ئازاد کران.

ئەم چالاکە پیشەییانە لە شەپۆلی دەستبەسەر کردنی چالاکانی پیشەیی گیرابون و لە هەمو مافە سەرەکیەکانی خۆیان وەکو گرتنی پارێزەر و چاوپێکەوتن بێ بەش بوون.
لە ڕۆژانی ڕابردوو دەیان مامۆستای کورد لە پەیوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتیەکانی ئەم دواییانەی مامۆستایان دەستبەسەر کراون کە تا ئێستا لانی کەم ۲۳ کەسیان لە بەندیخانەن.

RELATED ARTICLES

Most Popular