بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی هانا، رۆژی سێشەممە ٢٤ی جۆزەردانی ١٤٠١-(١٤ی ژوئەنی ٢٠٢٢)، ژنێک بە ناوی “بێهناز مەجیدی” تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی سنە بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستداوە.
بنەماڵەی ناوبراو رایانگەیاندووە خۆی کوشتووە، بەڵام سەرچاوەکانی هانا دەڵێن، مەرگی ئەم شارۆمەندە گوماناوییە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە، هۆکار و چۆنیەتی مەرگی بێهناز مەجیدی روون نییە بەڵام لە داهاتوودا ئاگاداری زیاتر لەم بارەوە بڵاودەکەینەوە.