هانا:شەوی شەممە (۱۱ی ژوێینی ۲۰۲۲)، گەنجێکی خەڵکی کامیاران بە بێ ڕێزی و بەبێ بەڵگەی یاسای لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە نزیک ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کرا.
هاوکارانی ڕێکخراوی مافی مروڤی هانا ناسنامەی ئەم شارۆمەندەیان «خالید قوربانی"، کوڕی "یوسف"، دانیشتووی گوندی "تەروەرێز"ی «کامیاران» راگەیاند .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، وێڕای ئەوەی کە هێزە ئەمنییەکان ڕێگەیان بە بنەماڵە «قوربانی» نەداوە کە چاویان بە کوڕەکەیان بکەوێ، بەڵکوو لە هەمان کاتدا ناوبراو لە مافی گرتنی پارێزەر بێ بەشە.