هەورامان: بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنووری “تەتە” 

هانا: رۆژی چوارشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠١-(٢٥ی مەی ٢٠٢٢)، کۆڵبەرێک بە هۆی ئەوەی لە بەرزایی و هەڵدێرەکانی سنووری “تەتە” کەوتووەتەخوار بریندار بووە. 

ناوی ئەم شارۆمەندە "مادیح کەریمی" خەڵکی ئاوایی "بڵبر" لە ناوچەی هەورامان و نیشتەجێی مەریوان راگەیەندراوە. 
بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزاییەکانی "تەتە" لە هەورامان بەربووەتەوەخوار و لە ئاکامدا بریندار بووە. پاش ئەم رووداوە ناوبراو بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی "بووعەلی" مەریوان کراوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular