چارەنووسی پێنج شارۆمەند لە بەندیخانەکان نادیارە 

هانا: پاش تێپەڕبوونی نزیکەی مانگێک، چارەنووسی پێنج شارۆمەندی بەندکراو کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون هێشتا نادیارە. 

بەپێی ئەم راپۆرتە، "نەوزاد کەریمی" خەڵکی مەریوان، "وریا موئەیید" خەڵکی سنە، "عەلی سەحرایی" خەڵکی کرماشان، "کەژاڵ سەمەدی" خەڵکی مەریوان و "شیلان ئومیدپەنا" تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی مەریوان کە کچی "کەژاڵ سەمەدی"یە، پاش تێپەڕبوونی مانگێک بەندکران، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە. 

بەپێی ئەو هەواڵانەی بڵاوبوونەوە، "نەوزاد کەریمی، وریا موئەیید و عەلی سەحرایی" هەرکامەی ماوەی ساڵێک پێشمەرگەی کۆمەڵە بوون و سەرەتای ساڵی ١٤٠١ ریزەکانی کۆمەڵەیان بەجێهێشتووە و هیچ پێوەندییەکی رێکخراوەییان لەگەڵ ئەو حزبە نەماوە و هەروەها کۆمەڵەش رایگەیاندووە وەک پرەنسیپی حزبی هیچ بەرپرسایەتییەکی ئەوان وەئەستۆ ناگرێ. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular