هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، دوابەدوای داواکردنی پێنج کەس لە ئەندامانی چالاکی یەکێتی مامۆستایانی سنە و کەڵاتەرزان لەلایەن ناوەندی هەواڵی ئیتلاعاتەوە، ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی گوڵانی ١٤٠١ – (١٤ی مەی ٢٠٢٢)، کۆمەڵێک لە مامۆستایان و چالاکانی مەدەنی بە مەبەستی پشتیوانی تا بەردم بینای ئیتلاعات هاوڕێیەتییان کردن.
ناوی ئەم مامۆستایانەی داواکراون بریتییە لە:
١ . سەلاح حاجی میرزایی
٢ . مەجید کەریمی
٣ . محەممەد رەزا مرادی
٤ . کورش عیزەت ئەمینی
٥ . نەسرین کەریمی
بەڵام ناوەندی هەواڵی ئیتلاعاتی سنە، خۆی لە وەرگرتن و لێپرسینەوە لەو مامۆستایانە پاراستووە و ئەوانی بۆ لقی ٢ی دادگا رەوانە کردووە. دواتر مامۆستایانی داواکراو وێڕای هاوڕێ و هاوکارانیان بەرەو لقی ٢ی دادگا رۆیشتوون بەڵام دادگاش بە بیانووی سەرقاڵ بوونیان و گوشاری زۆری کار، لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوە لە پەروەندەی ئەوانی بۆ رۆژانی داهاتوو وەدواخستووە.
