هانا: رۆژی شەممە ١٠ گوڵانی ١٤٠١ – (٣٠ی ئاپریلی ٢٠٢٢)، کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی “فەلاح عەزیزی” خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە بەرزاییەکانی نەوسوود بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران بریندار بووە.
بەپێی ناوەندی ئاماری هانا: لە مانگی ئاپریلی ئەمساڵدا یانی لە ماوەی ٣٠ رۆژدا تا ئەمڕۆ ٥٣ کۆڵبەر کوژراون و بریندار بوون و لە کۆی ئەم ژمارەیە ٤ کەسیان گیانیان لەدەستداوە کە لەو چوار کەسەش ٣ کەسیان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حوکەمەت گیانیان لەدەستداوە و کۆڵبەرێکیش بە هۆی وەستانی دڵەوە گیانی لەدەستداوە.
