سنە: ئازادکرانی ٢ بەندکراوی رێوڕەسمی نەورۆز بە دانانی بارمتە و شێوەی کاتی 

هانا: رۆژی چوارشەممە ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠١ – (٢٣ی مارسی ٢٠٢٢)، دوو شارۆمەندی کوردی خەڵکی سنە بە ناوەکانی “بەهرام بەهرامی” و “تاهیرە شمشەکی” لە بەندکراوانی سیاسی رێوڕەسمی نەورۆزی سنە بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کراون. 

شایانی باسە ئەم دوو شارۆمەندە هاوسەرن و لە کاتی گرتنی بە کۆمەڵی بەشداربووانی رێوڕەسمی نەورۆزی سنە لە پارکی مناڵان رۆژی ١ی خاکەلێوەی ١٤٠١ دەستبەسەر کرابوون. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular