هانا: لە درێژەی دەستبەسەرکرانی شارۆمەندانی کورد تەنیا لەبەر بەشداری کردنیان لە بۆنە و رێوڕەسمەکانی نەورۆزی کوردستان، رۆژی دووشەممە ١ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ – (٢١ی مارسی ٢٠٢٢) ژمارەیەک لە شارۆمەندانی تر لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتەوە لە سنە دەستبەسەر کراون.
بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ناسنامەی ئەم شارۆمەندانە بەم جۆرەیە:
١. ئارش شەکیبا
٢. خالید حسێنی
٣. جەمشید فەر ڕەی
٤. فەردین پەیمانکار
٥. کەیهان کاکەخانی
٦. کەیوان زەندکەریمی
٧. سەهەند بەرزەنجی
هەر وەک پێشتر رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا رایگەیاندبوو ٥ شارۆمەندی کورد خەڵکی سنە لە پێوەند لەگەڵ بەڕێوچوونی رێوڕەسمی نەورۆز لەو شارە دەستبەسەر کراون.
شایانی باسە کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی لە بەر دەرگای دادگای سنە دەستیان دایە ناڕەزایەتی و خوازیاری ئازادکرانی ئەو ٥ شارۆمەندە بوون.
