هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا: لە دوایی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بنەماڵەی دەستبەسەرکراوان و ژمارەیەک خەڵکی سنە لە بەرانبەر دادگای ئەم شارە “ئارینا سەلیمی” لە دەستبەسەرکراوانی رێوڕەسمی نەورۆز لە سنە بە مەرجی واژۆ کردنی بڵێننامە ئازاد کراوە.
بەپێی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: رۆژی دووشەممە (۱ی مانگی خاکەلێوەی ۱۴۰۱) زیاتر لە ۱۰ شارۆمەندی کورد که ناوەکانیان بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ناسراوە، بە هۆی بەشداری کردن لە رێورەسمی نەورۆزی سەیرانگای منالان (کودک) لە سنە دەستبەسەرکران.
