کوژرانی منداڵێکی کورد لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە لە زەنجان 

هانا: رۆژی چوارشەممە ٢٩ی بەفرانباری ١٤٠٠ – (١٩ی ژانوییەی ٢٠٢٢)، لە ئاکامی تەقەی هێزە ئینتزامییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران کچێکی ٧ ساڵان لە نزیک زەنجان گیانی لەدەستدا. 

ناسنامەی ئەم کچە کوردە "مزگێن پڵینگی" خەڵکی ئاوایی "مەلا حسێن" لە ناوچەی ماکۆ راگەیەندراوە. بەپێی ئەم راپۆرتە لەم رووداوەدا خوشکێکی "مزگێن" بە ناوی "فەلەک" پێکراوە و ئەویش بە خەستی بریندار بووە. 
سەرچاوەکانی ئاگادار رایانگەیاندووە ئەم بنەماڵەیە بە مەبەستی سەردانی خزمەکانیان ویستوویانە بچنە تاران و لە نزیک زەنجان تەقەیان لێ کردوون. 
بەپێی ئەم راپۆرتە، شۆفێری ماشێنەکە "سیپان پڵینگی" کە برای "مزگێن" بووە، بە هۆی ئەوەی کارتی ئاژووتنی پێ نەبووە لە بازگەیەک رانەوەستاوە و هێزەکانی حکومەتیش دەسڕێژیان لە ماشێنەکە کردووە و لە ئاکامدا "مزگێن" گیانی لەدەستداوە و "فەلەک"یش بە توندی بریندار بووە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular