جوانڕۆ: دەستبەسەرکرانی شارۆمەندێک لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە 

هانا: رۆژی دووشەممە ٢٩ی سەرماوەزی ١٤٠٠ – (٢٠ی دیسەمبری ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. 

هاوکارانی هانا لە راپۆرتێکدا ئاگاداریان کردن ناسنامەی ئەم شارۆمەندە "یاسین ئەعزەمی" تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی جوانڕۆیە. بەپێی ئەم هەواڵە، ناوبراو بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە لە دژی نیزام" لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە بە بێ بەڵگە و بڕیاری یاسایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular