ساوە: مەرگی دەڵتەزێنی باوک و کچێکی مێرمنداڵ  

هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە راپۆرتێکدا ئاگاداریان کردین، کچێکی ١٣ ساڵان لەگەڵ باوکی لە ماڵی خۆیان بە هۆی تەقینەوەی گاز گیانیان لەدەستداوە. 

بەپێی ئەم راپۆرتە، ناسنامەی ئەو شارۆمەندە کوردانە "هەستی خوسرەوی" و "پەیمان خوسرەوی" خەڵکی ئاوایی "چیاکەو" لە ناوچەی کرماشان راگەیاندراوە. شایانی باسە ئەم رووداوە دەڵتەزێنە کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ئەم باوک و کچە لە ساوە روودیاوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular