هانا: رۆژی پێنجشەممە ١٥ی رەزبەری ١٤٠٠ – (٧ی ئۆکتوبری ٢٠٢١)، چالاکانی مەدەنی مافەکانی ژنان بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی بە هەڵاواردن و توندوتیژی دژی ژنان، بەتایبەت ئەم قەتڵانەی دوایی ژنان لە کوردستان، کۆبوونەوەیەکیان بەڕێوەبرد.
بەشداربووانی ئەم ناڕەزایەتییە، بە بەدەستەوەگرتنی دروشمی یەکسانیخوازی خوازیاری کۆتاییهێنان بە هەر جۆرە توندوتیژییەک لە کۆمەڵگادا دژی ژنان بوون.
