سنە: دۆزینەوەی تەرمی لاوێک لە بەنداوی قشڵاخ 

هانا: هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە سنەوە لە مەرگی گوماناوی شارۆمەندێک ئاگاداریان کردین. 

بەپێێ ئەم راپۆرتە، رۆژی سێشەممە ٦ی رەزبەری ١٤٠٠ – (٢٨ی سپتەمبری ٢٠٢١)، تەرمی لاوێک لە بەنداوی قشڵاخ دۆزراوەتەوە. ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "فەرید سادقی" لەدایکبووی ١٣٨١ و دانیشتووی گەڕەکی "ساحیلی" لە سنە راگەیەندراوە. 
تا ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەم لاوە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا روون نییە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular