دەستبەسەرکرانی مورادحاسڵ ئەبوبەکری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە پیرانشار

بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی دووشەممە ١١ی خەزەڵوەری ١٤٠۵، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی موراد حاسڵ ئەبوبەکری خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستراوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە بەبێ خستنەڕووی بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری و لەڕێگەی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەنجام دراوە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەم هاووڵاتییە کراون لەبەر دەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین