هانا: رۆژی چوارشەممە ٣١ی خرمانانی ١٤٠٠ – (٢٢ی سپتەمبری ٢٠٢١)، شارۆەمەندێک کورد بە ناوی “سەلاح حسێن پەنا” تەمەن ٣٥ ساڵ، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی “بانە”وە لە ماڵەکەی خۆی قۆڵبەست و بۆ شوێنێکی نادیار رەوانە کراوە.
بەپێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوون، ناوبراو ئەندامی ئەنجومەنی ژینگە پارێزی "پاژین"ی بانەیە.
شایانی باسە، تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتگەلێک کە دراوەتەوە پاڵ ناوبراو بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا روون نییە.
