لەیلاخ :کەسانی سەر بە سپای پاسداران بە نیازن گوندی “چەرخە بەیان” داگیر بکەن 

بەپێی راپورتێک  کە بە رێکخراوی هانا گەیشتووە، ۴ کەس  کە ناویان لای ڕێکخراوی مافی مروڤی هانا پاڕێزراوە، بە هاوکاری و پشتیوانی سپای پاسداران بە نیازی داگیرکردنی گوندی “چەرخە بەیان”ی سەر بە ناوچەی “لەیلاخ “ن.

 

شایانی باسە: گوندی "چەرخە بەیان " لە ۳۵ کیلومیتری سنە هەڵکەوتووە و ۴۰ بنەماڵە لەو ئاواییە دەژی. بەگوێرەی ئەم راپۆرتە کەسانی سەر بە سپای پاسداران زەختیان بۆ خەڵکی ئەو ئاواییە هێناوە و پێیان راگەیاندوون: دەبێ ماڵ و مەزراکانیان بدەنەوە بەم ٤ کەسە کە پێشتر خاوەنی ئەو ناوچەیە بوون. 
جێگای ئاماژەیە ٤٠ ساڵە ئەو خەڵکە لە سەر ئەم زەوی و زارە کار دەکەن و گوندەکەیان ئاوەدان کردووەتەوە و رەنجی زۆریان تێدا کێشاوە.  
 

RELATED ARTICLES

Most Popular