گیانلەدەستدانی دووهەم ژنی برینداری رووداوە دڵتەزێنەکەی سەردەشت 

بەپێی ئەو هەواڵانەی بۆ هانا هاتوون، رۆژی چوارشەممە ٦ی گەلاوێژی ١٤٠٠ – (٢٨ی ژولای ٢٠٢١)، ژنی دوویەمی رووداوە ژن کوژییەکەی سەردەشت دوای بەربەرەکانیی سەخت لەگەڵ مەرگ، بە هۆی کاری بوونی برینەکانییەوە لە نەخۆشخانەیەکی ورمێ گیانی لەدەستداوە. 

ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "سوعدا ئەسپەندار" و کچی حاجی حسێن، و دانیشتووی سەردەشت راگەیەندراوە. 
ناوبراو لە رووداوە دڵتەزێنەکەی سەردەشت، کاتێک یەکێک لە هاوڕێکانی بە ناوی "هوما حاجی‌پوور" لەگەڵ هاوسەرەکەی دمەقاڵەیان دەبێ، لەلایەن هاوسەری "هوما" واتە "مەجید بێتووشی" بە کەڵەشینکۆف تەقەیان لێ دەکرێ و لەم رووداوەدا "هوما حاجی‌پوور" هەر لەوێ گیانی لەدەستداوە و "سوعدا ئەسپەندار"یش دوای ئەوەی رەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ورمێ دەکرێ، رۆژی چواشەممە ٦ی گەلاوێژ، گیانی لەدەستداوە. 

"مەجید بێتووشی"، بکوژی ئەم دوو ژنە دوای ئەم رووداوە دەستی دابووە خۆکوژی، بەڵام هەر لە نەخۆشخانەیە و لە ژیر چاوەدێریدایە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular