ڕاپۆرتی هانا لە سەر دەستبەسەرکردنی ئیلهام عەلیزادە لە مەهاباد و ڕاگوێزانی بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی لە ورمێ

ئیلهام عەلیزادە ناسراو بە “سۆهەیلا” ژنی تەمەن ٣١ ساڵی خەڵکی مەهاباد، ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٥، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی ئەم دامەزراوەیە لە ورمێ ڕاگوێزراوە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هانا گەیشتووە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بە هەڵکوتانە سەر ماڵی خێزانی ئیلهام عەلیزادە لە مەهاباد ناوبراویان دەستبەسەر کردووە. بە پێی ئەو زانیارییانەی لە بەردەستدان، هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەر کردن هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی یان بڕیارێکی دادوەریان پێشکەش بە بنەماڵەکە نەکردووە.

ئیلهام عەلیزادە دوای دەستبەسەرکردنی لە مەهاباد بۆ ورمێ ڕاگوێزراوە و لە گرتووخانەیەکی ئەمنی ئیدارەی ئیتڵاعات لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە.

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکاری دەستبەسەر کردن، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە، بڕیاری دەرچوو و بارودۆخی تەندرووستی ئەو ناڕوونە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین